Popular Posts

Saturday, 1 October 2011

بۆرسەى هەولێر لە چەند رۆژى داهاتوودا دەكەوێتە كار



سەرۆكى دەستەى بانكەنۆتى عێراقى دوێنێ هەینى راى گەیاند پێداویستیەلى یاسایى و تەكنیكیى دەست بەكاربوونى بۆرسەى هەولێر بۆ ئاڵوگۆڕى دراو بە پێى ستانداردى ناودەوڵەتى كۆتاى هاتووە و لە چەند رۆژى نێزیكى داهاتوودا دەكەوێتە كار.

عەبدورەزاق سەعدى بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند دەستەى ناوبراو هەموو پێداویستییەكى بەكاركەوتنى بۆرسەى هەولێرى بەپێى ستاندارى ناودەوڵەتى تەواو كردووە.

هەروەها گوتى بۆرسەى هەولێر بە كردەوە لە چەند رۆژى كەمى داهاتوودا دەكەوێتە كار، ئەویش دواى ئەوەى حكوومەتى هەرێمى كوردستان بۆرسەكە لەرێى ئەلیكترۆنییەوە بە بۆرسەى بەغداوە دەبەستێتەوە.

دەستەى بانكەنۆتى عێراقى لە ئادار/مارسى رابردوودا مۆڵەتى كردنەوەى دوو بۆرسەى ئاڵوگۆڕى دراوى لە هەولێر و بەسرە بەخشى.

سەعدى گوتى عێراق پێویستى بە كردنەوەى بازاڕى ترى ئەلیكترۆنیى دارایى نییە، چونكە ئێستە دنیا بەرەو كەمكردنەوە و تێكەڵكردنى بازاڕەیل دەڕوا.

بۆرسەى عێراق لە ساڵى 2004دا دەست بەكار بوو، لە ساڵى 2009دا لە ئاڵوگۆڕى دەستییەوە بۆ بەكارهێنانى شاشەى ئەلیكترۆنى هاتە گۆڕین و لە حەوتوویەكدا پێنج رۆژ بۆ ماوەى دوو سەعات دەكرێتەوە.

لە: جەعفەر وەنان. و: عومەر عەلى

بەغدا 1 تشرینى یەكەم/ئۆكتۆبەر (ئاكانیوز)

No comments:

Post a Comment