یاریدەدەرى راهێنەرى تیپی تۆپی پێی یانەى هەولێر رای گەیاند بارودۆخی تیپەكەیان زۆرباش و جێگیرە و بردنەوەیان لە یانەى كوێتی كوێتی لە یاریی گەڕانەوەى قۆناغی چوارگۆشەى زێڕینی جامى یەكەتیی یانەیلی ئاسیا مەحاڵ نییە.
مەحموود عەزیز سكرتێر لە یانەى وەرزشی هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی تیپی تۆپی پێی هەولێر بەرەو كوێت بەڕێ دەكەون بەمەبەستی ئەنجامدانى یاریی گەڕانەوەى قۆناغی چوارگۆشەى زێڕینی جامى یەكەتیی یانەیلى ئاسیا بەرامبەر یانەى كوێتی كوێتی كە رۆژى 18ی ئەم مانگە دێتە ئەنجامدان.
لە یاریی چووندا هەفتەی رابردوو لە یاریگەى فەڕەنسۆ هەریری لە هەولێر هاتە ئەنجامدان یانەى هەولێر نەیتوانى سەركەوتن بەدەست بێنێ كاتێك بە ئەنجامی (2 – سفر) گۆڵ بەیانەى كوێتی كوێتی دۆڕا.
عەزیز گوتی، دواى یارییەكە چەند كۆبوونەوەیەكى تایبەت لەگەڵ تەواوی یاریكەرەیل و دەستەى راهێنەرەیل ئەنجام درا و هەوڵمان داوە دۆخی تیپەكە رێك بخەینەوە، تا رادەیەكی زۆر توانیوومانە گرێكوێرەى ناو دەروونی یاریكەرەیل بەرامبەر بە یانە كوێتیەكە بكەینەوە.
لاى خۆیەوە عومەر مەجید یاریدەدەرى راهێنەرى هەولێر بۆ (ئاكانیوز)ى روون كردەوە، ئامادەكاریی تیپەكەمان رۆژانە بەردەوامە، 6 یاریكەر بەهۆى یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق لە پاڵاوتنەیلی جامى جیهانى ئامادە نابن، ئەوەش كاریگەریى دەبێت لەسەر تیپەكە، بەڵام هەوڵ دەدەین هاوسەنگیەك رابگرین بۆ یاریی داهاتوو.
مەجید دووپاتی كردەوە، بردنەوە لەگەڵ یانەى كوێت مەحاڵ نییە، تەنیا دەبێت زۆر بەهەستیارییەوە یاریی بكەین و هەڵەكان دووبارە نەكەنەوە.
لە: محەمەد كارێزی. نووس: سەرباز ساڵح

Source: aknews.com
No comments:
Post a Comment