Popular Posts

Sunday, 7 August 2011

یاریی سینی سینیانێ‌ لە مانگە رەمەزاندا



هەموو ساڵێك هەر لەگەڵا هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، هەموو شەوانی رەمەزانی لە نێو پارك و باخچەو شوێنەكانی تر، تا درەنگانی شەو یاری سینی سینیانێ‌ بەڕێوە دەچێت، كە ژمارەیەك پیرو گەنج بەیەكەوە لەو شوێنە یاری دەكەن، كە لە هەندێ‌ شوێن، فەریق دامەزراوەو لەبەرامبەر فەریقێكی تر یاری دەكات، هەشە لە شارو شارۆچكەكانی تر دەچن بۆ شوێنێكی تر بۆئەوەی لەوێ‌ لەگەڵ فەریقێكی تر یار بكەن، هەروەها لە زۆر شوێنیش وەكو شاری هەولێر و كەركووك و سلێمانی و......هتد، ئەم یارییە ڕێزێكی تایبەتی لێ‌ گیراوەو ساڵانەش لەو مانگە پیرۆزەدا بە حەماسەتەوە بەرو ئەو یارییە دەچن و بەشدار دەبن.
ئەو شەوە تا درەنگانی شەو بە خۆشی و شادی بەڕێ‌ دەكەن، كە تێیدا گۆرانی و قسەی خۆش دەكەن، هەروەها چەندین جۆر خواردن بۆخۆیان لەوێ‌ ئامادە دەكەن، بۆئەوەی لەوێ‌ بیخۆن، یاری سینی سینیانێ‌ یەكێكە لە یارییە هەر كۆنە فۆلكلۆرییەكان كە ساڵانێكی زۆرە ئەو یارییە دەكرێ‌




No comments:

Post a Comment