Popular Posts

Monday, 15 August 2011

هەردوو یانەی هەولێری قەڵای زەرد و زەوڕای نەورەسی لە یاریی كۆتای خولی بژاردەی عێراق لە بەغدا رووبەڕوو دەبنەوە




 ئەمڕۆ دووشەم هەردوو یانەی هەولێری قەڵای زەرد و زەوڕای نەورەسی لە یاریی كۆتای خولی بژاردەی عێراق لە بەغدا رووبەڕوو دەبنەوە.

ئەمڕۆ سات 21:00 بەكاتی ناوەخۆ یانەی هەولێری یەكەمی كۆمەڵەی باكور و یانەی زەوڕای یەكەمی كۆمەڵەی باشوور لە یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتیی لە بەغدا یاریی كۆتای خولی بژاردەی عێراق بۆ وەرزی 2010-2011 ئەنجام دەدەن.

یانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 56 خاڵ پلەی یەكەمی كۆمەڵەی باكوری خولی بژاردەی عێراقی بەدەست هێنا، هەروەها یانەی زەوڕاش پلەی یەكەمی كۆمەڵەی باشووری بوو بەكۆكردنەوەی 62 خاڵ. 

هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا دوای 2001 لە 9 یاریدا رووبەڕووبوونەوە، یانەی هەولێر 4 یاریی بردووەتەوە و 3 یاریش دۆڕاوە و لە 2 یاریشدا یەكسان بووە، بۆ یەكەمجاریش هەردوو یانەكە لە یاریی كۆتای خولی بژاردەی عێراق بۆ وەرزی 2007-2008 رووبەڕووبوونەوە، ئەوكات یانەی هەولێر بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و نازناوەكەی بەدەست هێنا.

یانەی هەولێر 3 جار نازناوی خولی یانە نایابەكانی عێراقی لە وەرزەكانی 2006-2007، 2007-2008 و 2008-2009 بەدەست هێناوە، لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم وەرزەش نازناوەكە بەدەست بێنێتەوە، هەروەها یانەی زەوڕاش مێژوویەكی پڕ لە سەروەری لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق هەیە و تا ئێستە 11 نازناوی بەدەست هێناوە.

خولی ئەم وەرزەی بژاردەی تۆپی پێی عێراق بەبەشداریی 28 یانە بەڕێوە چوو و كە بەسەر 2 گرووپی باكوور و باشووردا دابەش كرابوون. پاڵەوانی هەردوو گرووپ راستەوخۆ گەیشتنە یاریی كۆتا، كە هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا بوون.

ئامانج ئەكرەم



No comments:

Post a Comment