لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كردنەوەی قوتابخانەی بەریتانی نێودەوڵەتی ڕاگەیانرا، كەپێش چەند ڕۆژێك لەسلێمانیش ڕاگەیانرابوو. بەئامادەبوونی كریس باوەرز كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەوڵاتی بەریتانیا وفریشتە ڕابەر بەڕێوەبەری سەرەكی و جێبەجێكاری پڕۆژەكە، وردەكاری قوتابخانەكە خرایەڕوو كەسیستەمێكی بەریتانییە ولەقۆناغی باخچەی ساوایان وبنەڕەتی وناوەندی و دواناوەندی پێكدێت، لەوتەیەكیدا كونسوڵی بەریتانیا ئاماژەی بەگرنكی پڕۆژەكەدا و گوتی: ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت بۆشاییەك لەبواری پەروەردە لەهەرێمی كوردستان پڕبكاتەوە جیاوازی نابینرێ لەنێوان قوتابیەكانی ئەم قوتابخانەیە و قوتابیەكانی قوتابخانەكانی بەریتانیا، باوەرز ئاماژەی بەوەشدا كەبەنیازی سەنتەرێك بۆفێركردنی زمانی ئینگلیزی بكەنەوە. هەروەها فریشتە ڕابەر جێبەجێكاری پڕۆژەكە ئاماژەی بەوەدا كەهیوادارە ژێرخانی نەوەیەكی نوێ بونیاتبنێت و كۆمەكی قوتابخانەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەین ئاماژەی بەوەدا كاتی دەوامی قوتابخانە 8:30 و 2:30 و لەتەمەنی 3 ساڵ تا 18 ساڵ وەدەگیرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات
No comments:
Post a Comment