Popular Posts

Monday, 5 September 2011

له‌ هه‌ولێر یادی رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانیی‌ كرایه‌وه‌



له‌ رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانیی‌ و له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا و ئێران  و سه‌قامگیربوونی‌ ئاشتی‌ و چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتیانه‌ له‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ (4/ئه‌یلول) له‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ نوێنه‌رانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و رێكخراوه‌كانی‌ ژنان و په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ له‌لایه‌ن پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ رێكخرابوو.

نه‌جیبه‌ عومه‌ر، رێكخه‌ری‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ و ئامانجی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌، رایگه‌یاند؛ "له‌پێناو سه‌قامگیریی‌ ئاشتی‌ و چاره‌سه‌رێكی‌ دیموكراتی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد، ئه‌مڕۆ (4ی‌ ئه‌یلول) به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانیی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست ‌و ئامانج لێ، گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر بارودۆخی‌ كوردستان، به‌تایبه‌تی‌ باشووری‌ كوردستان، له‌كاتێكدا ده‌بینین هێرشه‌كانی‌ توركیا و ئێران بۆسه‌ر خاكی‌ باشووری‌ كوردستان زۆر به‌ دژواری‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ی‌ رابوردوودا هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ هه‌بوو، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ده‌مانه‌وێ‌ ده‌ستنیشانی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیاریبكه‌ین، له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و دانانی‌ ئاستێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌".

ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، زیاتر له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی  و دیموكراتیدا هه‌وڵه‌كانی‌ چڕكربووه‌وه‌ و تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، كه‌ گه‌لی‌ كورد، هه‌رده‌م ئاشتییان داواكردووه‌، هه‌ربۆیه‌ چالاكییه‌كان له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامدران.


ماڵپه‌ڕی خه‌ندان



No comments:

Post a Comment