Popular Posts

Tuesday, 13 September 2011

یانه‌ى هه‌ولێر ‌گه‌یشتنى بۆقۆناغى پێش كۆتایى جامى یه‌كێتى ئاسیا نزیك ده‌بێـته‌وه‌



له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایى جامى یه‌كێتى ئاسایدا و له‌ یارى چووندا له‌ یاریگاى ماندالا یانه‌ى هه‌ولێر بوه‌ میوانى یانه‌ى بیرسیوا جایابۆراى ئه‌نده‌نووسى و له‌ یاریه‌كى به‌هێزدا توانى به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و خۆى نزیك بكاته‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایى .

 له‌ گێمى یه‌كه‌م هه‌ولێر له‌ خوله‌كى (19)له‌ رێگه‌ى یاریزان نه‌بیل سه‌باح ئه‌م ئه‌نجامه‌ درێژه‌ى هه‌بوو تا خوله‌كى (70)یاریزان موسلیم موباره‌ك توانى گۆلى دووه‌م تۆمار بكات ،به‌لاَم یاریزانانى یانه‌ ئه‌نده‌ نوسیه‌كه‌ توانیان له‌ خوله‌كى (82)تاكه‌ گۆلى خۆیان تۆمار كرد .

 به‌ئه‌نجامى (2×1)هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و چاوه‌روانى ئه‌نجامى یارى گه‌رانه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بریاره‌ له‌ رێكه‌وتى (27)ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌ك بگه‌ن ، هه‌رئه‌نجامێك به‌ یه‌كسان بوون یاخود سه‌ركه‌وتن یانه‌كه‌ى پایته‌ختى كوردستان ده‌گه‌ینێته‌ قۆناغى پێش كۆتایى .

ن.ش


No comments:

Post a Comment