Popular Posts

Monday, 5 September 2011

هه‌ولێر.. به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن پیشانگایه‌كی په‌ڕاوگه‌ ده‌كرێته‌وه‌



به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگاو قوتابخانه‌كان، به‌چاودێری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4-9 له‌هۆڵی میدیا له‌شاری هه‌ولێر، كۆمپانیای سواره‌ بۆجاری سێیه‌م هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی په‌ڕاوگه‌ تایبه‌ت به‌كه‌لوپه‌لی خوێندكاران.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندنی 2011-2012، كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ پیشانگایانه‌ بۆ خوێندكاران به‌شێكه‌ له‌ئاسانكاری بۆ خوێندكاران، ئه‌مه‌ ته‌نها پیشانگا نییه‌و چه‌ندین پیشانگای تری له‌وشێوه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌.
محه‌مه‌د قادر سه‌رپه‌شتیاری پیشانگاكه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ سێیه‌مین ساڵه‌ ئه‌م پیشانگایه‌ ده‌كرێته‌وه‌، داشكاندن له‌ هه‌ندێك شتدا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ بازاڕ ده‌گاته‌ %50 تا %60 ئه‌مه‌ش بۆ هاووڵاتیان و كه‌سوكاری خوێندكاران زۆرباشه‌و هه‌روه‌ها له‌ڕووی كوالیتیه‌وه‌ ئێمه‌ باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌هێنین كه‌ پێشكه‌وتون، بۆنموونه‌ ده‌فته‌ره‌كانمان سورین و پێنوسه‌كانمان مالیزین، ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ باشترین به‌رهه‌مبهێنین و به‌ كه‌مترین نرخ بیده‌ینه‌وه‌ به‌هاووڵاتیان.
جیێ ئاماژه‌یه‌ پیشانگای په‌ڕاوگه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كه‌لوپه‌لی خوێندكاران، له‌به‌رواری 4-9 هه‌تا 20-9 به‌رده‌وام ده‌بێت.




No comments:

Post a Comment