Popular Posts

Monday, 5 September 2011

هه‌ولێر...رۆژی چوارشه‌مه‌ خۆپیشاندانێك له‌ ئه‌نجام ده‌درێ

kurdistania.tumblr.com

كه‌مپینی شه‌قام له‌ پێناو ئاشتی له ‌هه‌ولێر رۆژی چوارشه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له‌شه‌قامی گوڵان كاتژمێر 9:30 به‌یانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای به‌ژداری به‌رفراونی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆزنامه‌وانی دا كه‌مپینی شه‌قام له‌پێناو ئاشتی كه‌له‌كۆمه‌لێك رێكخراوی مه‌ده‌نی پێك دێت و یه‌كێتی زانایانیش تێیدا ئه‌ندامه.
هێمن صالح وته‌بێژی كه‌مپینه‌كه‌ رایگه‌یاند رۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌یه‌كه‌م چالاكی كه‌مپینه‌كه‌مان خۆبیشاندانیك ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دژی تۆببارانی ناوجه‌ سنوریه‌كان له‌لایه‌ن توركیا و ئێران.

 مه‌لا عبدالله‌ كرتكی سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایان ئاماده‌ی بریس كۆنفرانسه‌كه ‌بوو ووتی به‌ژداری كردن له‌م خۆپیشاندانه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینیه‌ داواشی كرد سه‌رجه‌م جین وتوێژیك به‌ژداربن.




كوردیو - تایبه‌ت


ر.ع



No comments:

Post a Comment