Popular Posts

Wednesday 3 August 2011

نرخ لەسەر هەموو كاڵا و كەرەستەیەكی خۆراكی دابنرێت



برِیار وایه‌ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نرخ بۆ خواردنه‌كانى ناوبازاره‌كانى شارى هه‌ولێر دیاریبكرێت و سه‌رپێچیكارانیش سزا بدرێن.

به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى هه‌ولێر، دوێنێ (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێرسه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سازكردووه‌وباسیان له‌وه‌كردووه‌ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام نرخ له‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كانىخۆراك داده‌نرێت، چ ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆین یان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌هێندرێن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا نرخه‌كانى نان و سه‌موون هه‌روه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌و قبوڵناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نرخه‌كانیان بكرێت، بۆ نرخه‌كانى گۆشتیشله‌مه‌ودوا له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌به‌رده‌وامى نرخه‌كان دیاریده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌وچاودێرى ته‌واویشیان ده‌خرێته‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانى خاوێنى و رِێگه‌گرتن له‌هه‌بوونى دیارده‌ى ساخكردنه‌وه‌ى كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌ى خۆراكى ماوه‌ به‌سه‌رچوو برِیارىسزاى تووندیدا بۆ سه‌رپێچیكاران.

Source


No comments:

Post a Comment