هەولێر 7 ئاب/ئۆگستس (ئاكانیوز) ـ ئێوارەى ئەمڕۆ یەكشەم هەردوو یانەی هەولێر و روومادی لە چوارچێوەی كێبەركێیەكانی كۆمەڵەی باكوری خولی بژاردەی عێراقدا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و یانەی هەولێر دوای گۆڵبارانكردنی روومادی توانی بگاتە یاریی كۆتای خولەكە.
سامان بریفكانى بەرپرسی راگەیاندنی یانەى هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند "یارییەكە لە شارى روومادی بەڕێوە چوو، ئەنجامەكەش بەبردنەوەى یانەكەمان بە 5-2 گۆڵ كۆتایی هات".
گۆڵەكانى یانەى هەولێر لە رێگەى یاریزانان لوئەى سەڵاح دوو گۆڵ، سەعد عەبدولئەمیر دوو گۆڵ، موسلیم موبارەك یەك گۆڵ تۆمار كران.
بەم شێوەیە یانەى هەولێر بووە خاوەن 56 خاڵ و توانى وەك یانەى پێشەنگی گرووپی یانەكانى باكورى عێراق بگاتە یاریی كۆتای خولی بژاردەی عێراق و رۆژى 15ی ئەم مانگە لە یاریگەى گەل لە شارى بەغدا رووبەڕووی یانەى زەوڕا دەبێتەوە.
لە محەمەد كارێزییەوە، ن: كارزان كانەبی

Find Us:https://www.facebook.com/ERBILCITYFANS
Follow Us:https://twitter.com/#!/ERBILCITYFANS

No comments:
Post a Comment