هەولێر 1ى ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ پێنجشەم سەرچاوەیەك لە دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمی كوردستان راى گەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا نێزیكەی 100هەزار گەشتەوەر لە وڵاتانی دراوسێ و پارێزگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بەبەراورد لەگەلأ ساڵانی رابردوودا ئەمساڵ زۆرترین رێژەی گەشتەوەران لە جەژنی رەمەزاندا روویان لە هەرێم كردووە.
جەبار روونی كردەوە، تا ئێوارەی دووەمی رۆژی جەژنی رەمەزان 90 هەزار و 200 گەشتەوەر لە وڵاتانی دراوسێ و پارێزگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق روویان لە شارەكانی هەرێم كردووە.
پتر گوتی، لە كۆی ئەو ژمارەیەدا 82 هەزار گەشتەوەر لە پارێزگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هاتوونەتە شارەكانی هەرێم، هاوكات 8 هەزار و 200 گەشتەوەر لە وڵاتانی دراوسێیەوە هاتوونە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە ئێستەدا هیچ ئامارێكی دروست لەبەردەستدا نییە بۆ بەرارودكردنی ژمارەی هاتنی گەشتەوەرانى ئەمساڵ لەگەلأ ساڵانی پێشوو، بەڵام زۆرترین رێژەی گەشتەوەران كە لە رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بێت 56 هەزار بووە، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بەوەی رێژەكە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
لای خۆیەوە هێرش ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەی چێشتخانە و مێوانخانەكانی هەرێم بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند، لە هەر سێ پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 50% پتر لە توانای خۆیان، هوتێلەكان گەشتەوەریان لەخۆ گرتووە و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین كردوون.
پێشتر جەبار بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند بوو كە هەرێم توانای لە خۆ گرتنی 50 هەزار گەشتەوەری هەیە و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیش لە هەولێر 41 چێشتخانە و لە دهۆك 30 چێشتخانە و لە سلێمانیش 40 چێشتخانە دەكرێنەوە بۆ ئەوەی گەشتەوەر دووچاری گرفت نەبن.
لە ئێستەدا لە هەرێم 349 هوتێل كە 156 یان هوتێلی گەشتەوەریین، 163مۆتێل و 921 رێستورانت هەیە، لەم ژمارەیەدا 297 رێستورانت گەشتەوەرییە و 620 رێستورانتیش میللییە.
لە فریاد محەمەدەوە، ن: محەمەد عەبدوڕەحمان.

Source: www.aknews.com
Find Us:https://www.facebook.com/ERBILCITYFANS
Follow Us:https://twitter.com/#!/ERBILCITYFANS

No comments:
Post a Comment