هەولێر 18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز)- سات 11:00 ئەمڕۆ یەكشەم بەڕێوبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر بە بەشداری تیپەیلی شانۆیی (كوردستان، عێراق، ژاپۆن، هۆڵەندا، سویسرا، ئێران، فڕەنسا، ئەڵمانیا، سوید، یۆنان)، یەكەمین فێستیڤاڵی ناودەوڵەتی شانۆ لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر، دەست پێ دەكات.
هیوا سوعاد، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، بەرنامەی یەكەم رۆژی فێستیڤاڵ بەرێوڕەسمێكی تایبەت لە هۆڵی پێشەوا دەست پێ دەكات، جگە لە چەندان وتار، مەڵبەندی شانۆی جیهانی (I.T.I)یش وتاری خۆی دەخوێنێتەوە.
هەروەها گوتی، ئەمڕۆ دوو نمایشمان دەبێت یەكەمیان "چیڕۆكە بەردەوامەكە" نووسین و دەرهێنانی ئەحمەد سالار، سات 17:30 خولەك لە هۆڵی گەل، دووەمیان شانۆگەری "شێتی جەنگ"، بەرهەمی ئیتاڵیا، دەرهێنانی رۆپۆرتۆ كۆبۆنی، سات 20:00 لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی هونەری شانۆ پێشكێش دەكرێ.
"ئەم چالاكییە شانۆییە ناودەوڵەتییە 7 رۆژ بەردەوام دەبێ و لەو ماوەیەشدا 12 كاری شانۆیی نمایش دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی چەند وۆرك شۆپێكی شانۆیی لەو رۆژانەدا لەسەر (مۆزیك لە شانۆدا، دەرهێنان لە شانۆدا، دانس لە شانۆدا) لەلایەن چەند پسپۆڕێكی شانۆی ئێرانی، ئەڵمانیایی و ژاپۆنی پێشكێش دەكرێن.
لە كامەران حەمەكەریم، نووس: سەرباز ساڵح

Source: http://www.aknews.com
Follow Us:https://twitter.com/#!/ERBILCITYFANS
No comments:
Post a Comment