له رۆژی ئاشتی جیهانیی و له‌پێناو كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی توركیا و ئێران و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه له كوردستان، ئه‌مڕۆ (4/ئه‌یلول) له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان و په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانه‌وه رێكخرابوو.
نه‌جیبه عومه‌ر، رێكخه‌ری رێوڕه‌سمه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ئامانجی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه، رایگه‌یاند؛ "له‌پێناو سه‌قامگیریی ئاشتی و چاره‌سه‌رێكی دیموكراتی بۆ گه‌لی كورد، ئه‌مڕۆ (4ی ئه‌یلول) به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاشتی جیهانیی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست و ئامانج لێ، گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان، به‌تایبه‌تی باشووری كوردستان، له‌كاتێكدا ده‌بینین هێرشه‌كانی توركیا و ئێران بۆسه‌ر خاكی باشووری كوردستان زۆر به دژواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی رابوردوودا هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه هه‌بوو، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ده‌مانه‌وێ ده‌ستنیشانی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان دیاریبكه‌ین، له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دانانی ئاستێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته".
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، زیاتر له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیدا هه‌وڵه‌كانی چڕكربووه‌وه و تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه گه‌لی كورد، هه‌رده‌م ئاشتییان داواكردووه، هه‌ربۆیه چالاكییه‌كان له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامدران.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، زیاتر له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیدا هه‌وڵه‌كانی چڕكربووه‌وه و تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه گه‌لی كورد، هه‌رده‌م ئاشتییان داواكردووه، هه‌ربۆیه چالاكییه‌كان له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامدران.
ماڵپه‌ڕی خه‌ندان
Source: www.hawlergov.org
Follow Us:https://twitter.com/#!/ERBILCITYFANS
No comments:
Post a Comment