Popular Posts

Friday 9 September 2011

بەپێی پێشبینی رۆژنامەی گۆلف نیوزی ئیماراتی: لەساڵی 2015ـدا (5) ملیۆن گەشتیار روو لەهەرێمی كوردستان دەكات

Ph. By: ERBIL CITY FANS


ماڵپەڕی پارێزگا-تایبەت: لە رۆژنامەی  ئیماراتی پایتەختی هەرێمی كوردستان هەولێر بە دیارترین شوێنێكی عێراق باسی لێوەكراوەو تێیدا هاتووە كە بەرپرسانی گەشتیاری ئەو شارە جەخت لەوە دەكەنەوە ساڵ دوای ساڵ گەشتیاران زیاتر روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و بۆساڵی 2015ـیش 5 ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم دەكات.
 
بەپێی زانیاری ئەو رۆژنامەیە لەساڵی 2009 دا 800 هەزار گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام لەساڵی 2010 ژمارەكە بەرزبووەتە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كەس.



لەهەمانكاتدا وا پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن. لەكاتێكدا تا ساڵی 2015 بەپێی پێشبینی ئەو رۆژنامەیە ژمارەكە دەبێتە 5 ملیۆن گەشتیار.


هەورەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ئارامترین شوێنی رۆژهەڵاتی ناوین لەو كاتەی كە لە عێراق و ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوین بواری ئەمنی بەرقەرار نییە، بەڵام لە هەولێر و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان باری ئاسایش و ئەمن بە ئاستێك سەقامگیرە كە بووەتە ناوچەیەكی دیار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


رۆژنامەكە  ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی ئەو شوێنە دڵڕفێنانەی لە هەولێر و هەرێمی كوردستان هەیە هەریەك لەرۆژنامەی ناشیۆنال جیوگرافیك و نیوۆرك تایمز هەولێر و هەرێمی كوردستانیان بە ناوچەیكی دیاری گەشتیاری لە رۆژهەڵاتی ناوراست و جیهاندا داناوە. جێی ئاماژەیە رۆژنامەی گۆلف نیوز رۆژنامەیەكی رۆژانەی ئیمارتەو بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت.



No comments:

Post a Comment