Popular Posts

Saturday 17 September 2011

یەكشەمى داهاتوو یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر دێتە دەست پێ كردن



بڕیارە یەكشەمی داهاتوو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر ساز بكات، فێستیڤاڵەكەش بەبەشداری تیپەیلی شانۆیی 8 وڵاتى دنیا و عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێ، سەرپەرشتیاریی گشتیی فێستیڤاڵەكە گوتى. 

هیوا سوعاد، بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئەمە یەكەمجارە چالاكییەكی شانۆیی بەو ئاستە فرەوانی و ناودەوڵەتییە لە هەرێم ساز دەكرێت و لە ماوەی 7 رۆژدا 12 پێشاندانى شانۆیی لەلایەن تیپەیلی شانۆیی، عێراق، ژاپۆن، هۆڵەندا، سویسرا، ئێران، فڕەنسا، ئەڵمانیا، سوید، یۆنان و هەرێم ، پێشكێش دەكرێن.

پتر گوتى، ئەمە جگە لەوەی چەند وۆركشۆپێكی شانۆیی لەو رۆژانەدا لەسەر (مۆزیك، دەرهێنان و دانس لە شانۆدا) لەلایەن چەند پسپۆڕێكی شانۆی ئێرانی، ژاپۆنى و ئەڵمانی دێنە پێشكێش كردن هەروەها لە پەڕاوێزی رۆژانى فێستیڤاڵەكەدا چەند كتێبێكی شانۆییمان چاپ كردووە و بڵاو دەكەینەوە.

سوعاد ئاشكراى كرد كە هەر وڵاتێك بەتیپێكی شانۆیی بەشدارى كردووە و شارەكانى، بەغدا، هەولێر، دهۆك و كەركووكیش پێشاندانێكی شانۆییان هەیە. 

لە بارەی بودجە و لێژنەی دادوەرانیشەوە، سوعاد گوتی، كۆی گشتیی بودجەی ئەم چالاكییە 191 ملیۆن دیناری عێراقییە، لێژنەی دادوەرانیش برێتین لە چەند دەرهێنەرێكی ئەڵمانی، فڕەنسایی، ئێرانی، عێراقی.

دڵشاد حوسێن یەك لەو شانۆكارانەی كە لەم چالاكییەدا كتێبێكی بۆ چاپكراوە، لەو بارەیەوە بۆ (ئاكانیوز) گوتی ، جگە لەوەی وەك مێوان بەشداریی ئەو چالاكییە ناودەوڵەتییەی شانۆ دەكەم لە هەمان كاتیشدا كۆمەڵێك دەقی شانۆییم لە چوارچێوەی كتێبێكدا بەناوی پەیكەر بۆ هاتووەتە چاپ كردن.

لە بارەی بایەخەیلی ئەو چالاكییەشەوە، حوسێن گوتی، كاریگەریی زۆری دەبێ و دەبێتە هۆی ئاڵووگۆڕی هونەریی و كولتووری شانۆ لە هەرێم و دەرەوەی وڵاتدا.

ئەم چالاكییە نێودەوڵەتیییەی شانۆ لە هەولێر وادەكات بەدەر لە بایەخی سیاسی لەمەودوا شانۆ و كولتووری وڵاتەكەشمان بایەخی نێودەوڵەتی خۆی هەبێت.

لە كامەران حەمەكەریم. نووس: محەمەد عەبدوڕەحمان

سلێمانی 16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز) 


No comments:

Post a Comment