هەولێر 6 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز) ـ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگەی هەولێر ڕای گەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەم بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە چوارڕیانی گەڕەكی شارەوانی لە هەولێر، 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
عەبدولخالق تەڵعەت بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەعات 07:10ی بەكاتی هەولێر لە ئەنجامی خێرا لێخوڕین لە چوارڕیانی گەڕەكی شارەوانی نێزیك قوتابخانەی محەمەدی ماجدی، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری لۆری بارەبەر لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلێكی پیكاب تووشی پێكدادان بوون و بەو هۆیەوە 3 هاووڵاتیی عەرەب گیانیان لەدەست دا".
تەڵعەت گوتی، 3 عەرەبەكە دووانیان ئافرەتن و یەكێكیان پیاوە، قوربانییەكان لەناو پیكابەكە بوونە و هیچ ناسنامەیەكیان پێ نەبووە.
ئاماژەی بەوەش دا، شوفێری بارەبەرەكە بەناوی "بڵباس" ئێستە گیراوە و تەرمەكانیش بۆ پزیشكی دادوەری هاتوونەتە ڕەوانەكردن بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكییان بۆ بێتە كردن.
لەلای خۆیەوە قادر سدیق بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی هاتوچۆی هەرێم بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "هۆكاری ڕووداوەكانی هاتوچۆ هەمووی بۆ خێراییی شوفێرەكان و پابەندنەبوون بەڕێنوێنییەكانی پۆلیسی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە".
سدیق گوتی، لە 8 مانگی ڕابردوودا لە شاری هەولێر 149 كەس بەڕووداوی هاتووچۆ مردووە و 1295ی تر بریندار بووە، هاوكات لە سلێمانی 177 كەس مردووە و 2163ی تر بریندار بووە.
بەڵام لە شاری دهۆك بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە 65 كەس مردووە و 564 كەسیش بریندار بووە، لە گەرمیان 24 كەس مردووە و 147 كەس بریندار بووە و كەمترین ڕێژەش لە سۆران بووە، كە 17 كەس مردووە و 137ی تریش بریندار بوونە، سدیق وای گوت.
لە ڕێبین حەسەنەوە، ن" هێمن هادی

Source: http://www.aknews.com
Follow Us:https://twitter.com/#!/ERBILCITYFANS
No comments:
Post a Comment