Popular Posts

Monday 5 September 2011

به‌ 6 قۆناغ سنووری نێوان هه‌ولێروحاجی ئۆمه‌ران نوێده‌کرێته‌وه‌‌




رێگای ستراتیژی حاجی ئۆمه‌ران كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌بوارینوێكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردندایه‌.

هه‌مزه‌ حامید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێستا رێگای ستراتیژی سنووری هه‌ولێر–حاجی ئۆمه‌ران كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌بواری نوێكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردندایه‌.

راشیگه‌یاند: بڕگه‌كانی ئه‌و رێگه‌ ستراتیژیه‌ش بریتین له‌ یه‌كه‌م بڕگه‌ی (به‌ستۆره‌–كۆری) كه‌ بڕی 146 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌و به‌درێژایی 9 كیلۆمه‌ترو تێپه‌ربوونی به‌ توونێلێكی  2500 مه‌تری ئه‌نجامده‌درێت، بڕگه‌ی دووه‌میشیان رێگای نێوان (كۆڕی–شه‌قڵاوه‌-قه‌ندیل)ـه‌ كه‌ به‌ بڕی 200 ملیۆن دۆلارو به‌ درێژایی 51 كیلۆمه‌تر له‌بواری جێبه‌جێكردندایه‌، بڕگه‌ی سێیه‌میش رێگای نێوان (مامه‌جه‌لكه‌–رواندز–سۆران) كه‌ به‌ درێژایی 32 كیلۆمه‌تره‌و له‌قۆناغی دیزاینكردندایه‌، بڕگه‌ی چواره‌میش رێگای نێوان (سۆران–چۆمان) ده‌گرێته‌وه‌ به‌درێژایی 40 كیلۆمه‌تر له‌قۆناغی دیزاینكردندایه‌، بڕگه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌می رێگاكه‌ش، رێگای نێوان (حاجی ئۆمه‌ران-چۆمان)ـه‌ كه‌ به‌درێژی 18 كیلۆمه‌ترو به‌بڕی 45 ملیار دینار ئه‌نجامده‌درێت كه‌ ئه‌ویش توونێل و ئۆڤه‌رپاسی له‌گه‌ڵدایه‌و ئێستا له‌بواری جێبه‌جێكردندایه‌، هه‌روه‌ك به‌ته‌واوبوونی هه‌ر شه‌ش بڕگه‌كه‌، ئه‌و رێگایه‌ ده‌بێته‌ شاڕێی بازرگانی و هاتووچۆی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران-ته‌مه‌رچینی ئێرانه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی گرنگی بووژانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و سنووره‌ی كه‌ رێگاكه‌ی پێدا تێده‌په‌رێت.


PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی-هه‌ولێر 




No comments:

Post a Comment